جیرارد پیکێ ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە دەکات و وازی لە یاریی هێنا

وەرزش

03/11/2022‌ 464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جیرارد پیکێ بە فەرمی وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند، هەروەها یارییەکەی شەممەی داهاتوو لە خولی ئیسپانی، دوا یاریی دەبێت لە یاریگای کامپ نو.

پیکێ لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە "تویتەر" ڤیدیۆیەکی داناوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەلمێریا لەرۆژی شەممەی داهاتوو لە گەڕی ١٣ی خولی ئیسپانیا دواهەمین یاریی دەبێت لە یاریگای کامپ نو.

پیکێ ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ٢٥ ساڵ لە پەیوەندیکردن بە یانەی بەرشەلۆنە، کاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی لە باشترین یانەی جیهان بکات و یاریی بۆ هیچ یانەیەکی دیکە ناکات.