شارپرێس:
له‌زیقار به‌هۆى دزینى مانگایه‌كه‌وه، شه‌ڕو ئاڵۆزى‌و پێكدادان له‌نێوان دوو عه‌شیره‌تدا ڕویدا، بۆ كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ئه‌و پارێزگایه ده‌چێته شوێنى ڕوداوه‌كه، به‌ڵام ئه‌ویش بریندار ده‌بێت‌و گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى پۆلیسى پارێزگای زیقار ئاشكرایكردوه، "هێزێک لەفەرماندەیی پۆلیسی زیقار، توانییان 20 تۆمەتبار لەهەردولاى عه‌شیره‌ته‌كه دەستگیربکەن کە دوێنێ هەینی لەقەزای نەسر شەڕو ناکۆکی له‌نێوانیاندا دروستبوە".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە بۆ ئەوەیە تاوەکو بەگوێرەی یاسا سزای خۆیان وەربگرن، چونکە بەهۆی ئەو ناکۆکیەی هەردوو عەشیرەتەکە بەڕێوەبەری پۆلیسی باکوری زیقار لیوا حەسەن عەبودی برینداره‌و ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه، هێزەکانی پۆلیس هێشتا بەدوای تۆمەتبارانی دیکەدا دەگەڕێن، بەڵام دۆخەکە کۆنترۆڵکراوە".
دوێنێ هەینی لیوا حەسەن کازم عەبودی لەکاتی هەوڵدان بۆ چارەسه‌رکردنی ناکۆکییەکی عەشایەری کە لەنێوان عەشیرەتەکانی (ئەلسەرەخاب)و (ئال حاتم) لەقەزای شەترە سەریهەڵدا، برینداربوەو به‌په‌له گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی وته‌ى سەرچاوەكان، هۆكارى سه‌ره‌كى سەرهەڵدانی شەڕەکە، دزینی مانگایەک بوە لەلایەن یەکێک لەعەشیرەتەکانەوە.
