ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامداوە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە لەگەڵ بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئیمارات كەناڵێكی پشتەوەی بۆ دانوستانەكانی نێوان ئیسرائیل و سوریا دروستكردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان گفتوگۆكانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع بواری ئەمنی و هەواڵگری لەخۆی دەگرن.