شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌باره‌ت به‌دیدارى نێوان سه‌رۆكانى ئێران‌و ئه‌مریكا ڕونكردنه‌وه ده‌دات، وتەبێژی وەزارەته‌كه‌ش ڕایگه‌یاند، "دیداری ڕاسته‌وخۆى نێوان پزیشکیان‌و ترەمپ ته‌نها ده‌نگۆیه‌و بنه‌ماى نییه".
سەبارەت به‌دەنگۆكانی ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكى ئێران‌و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای دیداری پزیشكیان‌و تره‌مپی نه‌كردوه‌و دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌ئارادانییه.
بەقائی ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "وه‌ستانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی به‌لایه‌نی عوممانییه‌وه هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌كۆبونه‌وه ناڕاسته‌وخۆكان بكرێته‌وه".