رۆژنامەی وۆلستریت جۆرناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سوریا هەوڵی كۆبونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەدات لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دوو بەرپرسی سوری بە رۆژنامەكەیان راگەیاندووە شەرع هەوڵ دەدات چاوی بە ترەمپ بكەوێت لەمیانەی ئەو گەشتەی ترەمپ بەنیازە بەم نزیكانە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی بدات.
شەرع خوازیارە پەیوەندییەكی باش لەگەڵ واشنتن دابمەرزرێنێت و لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەیدا رۆڵ بداتە كۆمپانیاكانی ئەمریكا و رۆژئاوا لەپاڵ كۆمپانیا چینییەكاندا.
ئەمریكا چەند مەرجێك بۆ سوككردنی سزاكان و مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق داناوە، لەوانە دوورخستنەوەی جیهادی بیانی لە سوریا و شەڕی تیرۆر.