شارپرێس:
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئه‌وان پێشتر ڕێكه‌وتنێكیان هه‌بوه له‌گه‌ڵ پارتى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى 9ى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌و ڕێكه‌وتنه جێبه‌جێنه‌كراوه، ده‌شڵێت:"نا یه‌كسانى‌و نا هاوسه‌نگى له‌ته‌مویلى موچه‌و پڕۆژه‌كان له‌هه‌رێم هه‌یه، بۆیه مۆركى دوو ئیداره‌یی به‌هه‌رێمه‌وه دیاره".
زیاد جه‌بار سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ئاماژه‌ى به‌نیگه‌رانیه‌كانى حزبه‌كه‌ى كرد‌و ڕایگه‌یاند، "ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ پارتى ڕێكه‌وتنێكمان هه‌بوو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى 9ى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام به‌شێك له‌و ڕێكه‌وتنه‌ى هه‌مان بون جێبه‌جێنه‌كراون".
وتیشى:"ئه‌گه‌رچى ئێمه خۆمان به‌به‌شێك له‌حكومه‌تى هه‌رێم ده‌زانین، به‌ڵام له‌ئێستادا ساردیه‌ك كه‌وتۆته نێوانمان له‌گه‌ڵ پارتى‌و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى نێوانمان به‌رده‌وامه".
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى وت:"به‌داخه‌وه به‌هۆى نه‌بونى یاساى بودجه له‌هه‌رێمى كوردستان، دونیایه‌ك كێشه بۆ ئه‌م هه‌رێمى كوردستانه دروستبوه، وه‌ك چۆن ئێستا كێشه‌ى نا دادپه‌روه‌ریمان له‌م هه‌رێمه بۆ دروستبوه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا نا هاوسه‌نگى له‌پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانیشدا دروستده‌بێت".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، "به‌داخه‌وه ئه‌و مۆركى دوو ئیداره‌ییه‌ى ئێستا هه‌یه، له‌بابه‌تى پرسه داراییه‌كاندا به‌ته‌واوى ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌ته‌مویلى موچه بۆ موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، له2019شه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه‌و له2020 پرۆژه‌یاساى بودجه‌ش ئاماده‌كرا له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ندنه‌كراو نه‌نێردرایه په‌رله‌مان، چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین ساڵى داهاتوو كوردستان ببێته خاوه‌نى پڕۆژه‌ى بودجه‌و ئه‌و هه‌موو نا دادپه‌روه‌ریه‌ى له‌م هه‌رێمه هه‌یه كۆتاییان بێت".
له‌باره‌ى پرسیارێكى په‌یامنێرى شارپرێس كه ئایا بۆ هه‌ركاتێك ساردیه‌ك ده‌كه‌وێته نێوان پارتى‌و یه‌كێتیه‌وه باسى پرسى دوو ئیداره‌یی ده‌كرێت، زیاد جه‌بار وتى:"پێشتر له‌هه‌رێمى كوردستان دوو ئیداره‌یی بوو، ه‌وه‌كو یه‌كێتى باجى زۆرماندا ئه‌و دوو ئیداره‌ییه‌ى هه‌رێم كۆتایی بێت‌و هه‌رواشمان كرد".
ش.هـ