شارپرێس
بەگوێرەی
فەرمانێکی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرهاد عەلادین وەک
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستنیشانکراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ میدیای عێراق رایگەیاند "سودانی
فەرهاد عەلادین-ی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ
پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستنیشانکردووە".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "عەلادین
پەیوەندی بە ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی سودانی دەکات لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران".
فەرهاد
عەلادین شارهزاو كهسایهتى كوردستان برای دلاوەر عەلادین، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمە لە کابینەی پێشووى حكومهتى ههرێمى كوردستان.