شارپرێس:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 22/11/2022 سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و به‌رپرسانى عێراق كۆده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكى هه‌رێم دۆخى گشتى عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غداو چه‌ند پرسێكى دیكه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاوتوێده‌كه‌ن.
له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق یه‌كه‌م سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه بۆ به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئ.ق