پادشای سعودیە بەبۆنەی بردنەوەیان لە ئەرجەنتین، بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی خۆی دەركرد

وەرزش

22/11/2022‌ 2254 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس
پادشای سعودیە بە بۆنەی بردنەوەی وڵاتەكەی لە یاریی مۆندیال، بڕیاریدا سبەی بكاتە پشووی فەرمی لە وڵاتدا.

شا سەلمان، پادشای سعودییە بڕیاریدا، بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ئەرجەنتین لە چوارچێوەی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر، سبەی چوارشەممە بکاتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی وڵاتەکە و مۆڵەت بداتە سەرجەم فەرمانبەران و خوێندکاران.

لەچوارچێوەی یاریی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی سعودیە بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هاوتا ڤئەرجەنتینییەکەی بردەوە.