یانە نوێیەکەی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا بوو

وەرزش

23/11/2022‌ 1191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی شەو ڕابردوو بەفەرمی هەر دوو لایەنی مانێچێستەر یونایتد و ڕۆناڵدۆ لەیەکتر جیابوونەوە ڕاستەوخۆ ناوی کریستیانۆ بە چەند یانەوەکەوە گرێدرا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە زاری کەسە نزیکەکانی رۆناڵدۆ ئەوەی زانیوە ئەستێرە پرتوگالیەکە ئارەزویەکی تایبەتی هەیە تا ئەوەی ڕوو بکاتە یانەی پاریس سانجێرمان، مارکا زیاتر دەنوسێت پێشتریش هەوڵێک هەبوو تا ئەوەی کریستیانۆ ڕوو بکاتە باخی میرەکان بەڵام نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ کێشەی بۆ ئیدارەی یانە فەڕەنسیەکە دروستکردبوو تا ئەوەی کاتی تەواوی نەبێت بۆ یەکلایکردنەوەی گرێبەستی ناوبراو.

جیا لە دەنگۆی چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی پاریس هەریەکە لە یانەکانی هیلالی سعوودی و نیوکاسڵی ئینگلیزی ئامادەن بۆ گواستنەوەی دۆن.

بەپەلە