لە ڕووداوێکی لێچوونی غازدا لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان

24/11/2022‌ 940 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
بەهۆی لێچونی غازەوە لە عەلوەكەی سلێمانی كرێكارێكی بە ڕەچەڵەک عەرەب گیانی لەدەستدا و ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سلێمانیە.

سەروەر عەلی، وتەبێژی عەلوەی سلێمانی بەشار پرێس-ی ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو کەسە لە حەمام خۆی شۆریوەو بۆیلەرەکە لێچوونی غازی ھەبوە، لە ئەنجامدا کرێکارەکە خنکاوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە".