"خلیجی 25" رۆژی هەینی دەستپێدەکات و عێراق بەڵێنی ئاهەنگێکی "نائاسایی" دەدات

وەرزش

05/01/2023‌ 936 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
شاری بەسرە ئامادەکارییەکانی بۆ میوانداریکردنی خولی بیست و پێنجەمین جامی کەنداوی عەرەبی لە تۆپی پێدا لەنێوان ٦ بۆ ١٩ی ئەم مانگە تەواو کردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لێشاوی هاندەرانی وڵاتان بە بەشداری ٨ تیپ، دوای نزیکەی 40 ساڵ (یەکەم جار لە ساڵی )١٩٧٩ لە بەغدا ساز کرا، لەمێژە چاوەڕوانی دەکات.

شاری بەسرە کە بە سامانی نەوتی ناسراوە، دەکەوێتە باشووری وڵات، پێشتر بە "ڤینیسی عێراق" ناسرابوو بەهۆی زۆریی ژمارەی ڕووبارەکان کە لقیان لە شارەکەدا هەیە.

پێشبڕکێکانی "خلیجی 25" لە ڕۆژی هەینی بە مەراسیمی کردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە دەستپێدەکات، لیژنەی ئامادەکاری بە "بۆنەیەکی ناوازە" وەسفیکردووە کە ڕەنگدانەوەی میرات و مێژووی شارەکە و ژیانی هاوبەش و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لەگەڵ باقی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی عەرەبی دەبێت.

سندیباد-ی دەریاوان، ئەو کەسایەتییە ئەفسانەییەیە، لە چیرۆکەکانی هەزار و یەک شەوەوە، دێتە بەسرە بە دەریا و زەریاکاندا دەسوڕێیەوە، وەک بوکەڵەیەک بۆ کەنداو ٢٥ هەڵبژێردراوە، کە چیرۆکی حەوت گەشتە دەریاییەکەی دەگێڕێتەوە، لێرەدا لە گەشتی هەشتەمیدا دەگەڕێتەوە بۆ شارەکە بە یاوەری حەوت خوشکەکەی، کە ئاماژەیە بۆ تیمەکانی حەوت وڵاتی بەشداربوو.

ئەو گرژییە سیاسیی و شەڕە سەربازییانەی دوای لەشکرکێشی عێراق بۆ سەر کوەیت لە ساڵی 1990 ناوچەکەیان گەیاندە ئەو دۆخەی ئێستا، عێراقی لە جامی کەنداو دوورخستەوە دوای ئەوەی یەکێک لە ڕکابەرە تەقلیدییەکانی بوو.

عێراق لە تۆماری بەشداریکردنیدا، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٦ لە کاتی خولی چوارەمی قەتەر دەستیپێکردووە، خاوەنی سێ نازناوە، دوای چواردە ساڵ عێراق گەڕایەوە بۆ پاڵەوانێتییەکە لە دەوحەی 2004.