شارپرێس
بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.
دەقی راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم لەمبارەیەوە:
ڕاگەیێندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی
کوردستانەوە
بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و پشتبەستن
بە ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ (٧ و ٨ و ٩ی شوباتی
٢٠٢٣)، لە هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومیی
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پشووی فەرمی دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، جگە لە ئێشکگریی
هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی
خزمەتگوزارییەکان و حاڵەتی لەناکاو، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان بەردەوام دەبێت. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی
هەرێمی کوردستان ٦ی شوباتی ٢٠٢٣