به‌رپرسێكى باڵاى پارتى: ساڵانێکی زۆرە ئاواتی شەهیدبون دەخوازین، هەر ئێستا فەرمانێک بەسە بۆ شەهیدبونمان

کوردستان

22/04/2023‌ 6890 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازیى پارتى مه‌ترسیه‌ك له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بی هاورده‌ هاتونه‌ته‌ گوندی په‌ڵكانه‌و نیازیان خراپه‌"، ده‌شڵێت، "ساڵانێکی زۆرە ئاواتی شەهیدبون دەخوازین، هەر ئێستا فەرمانێک بەسە بۆ شەهیدبونمان".


نوری حه‌مه‌ عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری (كه‌ركوك ـ پردێ)ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌بی هاورده‌ هاتونه‌ته‌ گوندی په‌لكانه‌و هێزێكی زۆری سوپای عێراقیش له‌و گونده‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵا سه‌ربازیه‌ى پارتى به‌میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندوه‌، "سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان خستۆته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌و چاودێریی دۆخی په‌ڵكانه‌ ده‌كه‌ین".

نورى حه‌مه‌عه‌لى به‌رپرسی میحوه‌ری (كه‌ركوك ـ پردێ) له‌فه‌یسبوكى خۆیشى نوسیویه‌تى، "ساڵانێکی زۆرە ئاواتی شەهیدبون دەخوازین، هەر ئێستا فەرمانێک بەسە بۆ شەهیدبونمان".

هەینی ڕابردوو زیاتر لە 400 کەس لەعەرەبی هاوردە لەگوندی پەلکانە بەدارو بەرد، ڕوبەڕوی هاوڵاتیانی کورد بونەتەوەو زیاتر لە10 هاوڵاتی کوردی گوندەکە برینداربون.