بۆرسەی عێراق گەیشتە سلێمانی

کوردستان

24/08/2023‌ 1822 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بۆ یەکەمجار بۆرسەی عێراق بۆ مامەمەڵە دارایی‌و بازرگانییەکان لەشاری سلێمانی کرایەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەڕۆژنامەنووسان‌و میدیاکاران لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەرۆکی کۆمسیۆنی مامەڵە داراییەکانی عێراق (بۆرسەی عێراق)و دەستەی بەڕێوه‌بردنی (ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵە دارایی‌و بازرگانییەکان لەسلێمانی‌و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی واژۆکرا.

واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان (ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵە دارایی‌و بازرگانی)ەکان‌و (بۆرسەی عێراق) لەکاتێکدایە یەکەمجارە لەمێژوی عێراقدا بۆرسەی عێراقی لقێک لەدەرەوەی شاری بەغدا بەشێوەیەکی فەرمی‌و یاسایی ڕێگەپێدراو دەکاتەوە لەشاری سلێمانی.