دوو كتێبى نوێ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

هەمەڕەنگ

09/09/2023‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ به‌رگى چواره‌م و پێنجه‌مى كتێبى ئاینىى خۆشه‌ویستى ئیبن عه‌ره‌بى و مه‌ولانا له‌نوسینى جه‌مال حسێن بڵاوبكرێته‌وه‌...

ئەم پڕۆژەیە هەوڵە بۆ گەڕانەوەو لێکۆڵینەوە لەکلتوری عیرفانی ئیسلامی ڕەگ‌و ڕیشەو قۆناغ‌و چەمک‌و ئاراستەکانی، وەستانە لەوێستگە هەرەگرنگە فکریەکانی، پڕۆژەکە لەژێر ناوی (ئاینیی خۆشەویستی)یە، بەوپێیەی سۆفیە گەورەکان ناویان ناوە بۆ خۆجیاکردنەوەو پێناسەکردنی بیروباوەڕو مەزهەبی ئاینی خۆیان، چونکە بەلای ئەمانەوە پەیوەندی خواو بون خۆشەویستییەو پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ خواو بونیش دەبێ لەم ڕێگایەوەبێ.

تائێستا پێنج بەرگی بڵاوکراوەتەوە:
کتێبی یەکەم: فەلسەفەی ئیسلامی، دەرکەوتن تا کەوتن.
کتێبی دووەم: دەروازەیەکی گشتی
کتێبی سێیەم: رابیعەی عەدەوی، بایەزیدی بەستامی، حەلاج، نفەری، عەینی قوزاتی هەمەدانی.
کتێبی چوارەم: ئیبن عەرەبی ( خوا، بون، حەقیقەت)
کتێبی پێنجەم: مەولانا (شیعر، مۆسیقا، سەما)
بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە سەعات (٥) لە هۆڵی سینەما سالم دوو کتێبی کۆتایی مەراسیمی بڵاو کردنەوە و خوێندنەوەی بۆبکری لەلایەن یاسین عومەر و بەئامادەبونی نوسەر.