دابەزینی شەکری ناو خوێن.. نیشانە و چارەسەر

تەندروستی

10/09/2023‌ 1104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

یۆهانس ڕێم، پزیشکی دەرمانسازی ئەڵمانیی ڕایگەیاندووە، نیشانەکانی دابەزینی ئاستی شەکری خوێن لە نەخۆشانی شەکرەدا بریتین لە ئارەقکردنەوە و لەرزین و برسێتییەکی زۆر.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەمی شەکر لە خوێندا، ڕیم جەختی لەسەر پێویستی خواردنی کاربۆهیدراتەکان کردۆتەوە، کە بە خێرایی دەگاتە خوێن، وەک گلوکۆز کە لە شێوەی بۆنبۆن یان باردا بەردەستە، جگە لەوەی شەربەتی میوە، لیمۆ یان کۆلا بۆ چارەسەری دابەزینی شەکری خوێن بەسوودن؛ چونکە گلوکۆزیشیان تێدایە.

هەروەک دەڵێت: لەکاتی دابەزینی ئاستی شەکری ناو خوێن دەتوانرێت مۆزی پێگەیشتوو بخورێت، لەکاتێکدا شوکولاتە کەمتر گونجاوە بۆ ئەم مەبەستە، بەو پێیەی ڕێژەی بەرزی چەوریی کاریگەری کاربۆهیدراتەکان خاو دەکاتەوە.

دوای خواردنی کاربۆهیدرات، پێویستە دوای 15 خولەک ئاستی شەکر لە خوێندا بپێورێت، وە ئەگەر ئاستی شەکر بە نزمیی مایەوە، پێویستە کاربۆهیدراتی زیاتر بخورێت، بۆ ئەوەی لە بێهۆشبوون دوور بکەوێتەوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە