شارپرێس:
به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زانیاریى نوێ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئێواره‌ى دوێنێى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌دوو درۆن هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه"، ده‌شڵێت، "هه‌ركه‌س ئه‌و جاسوسیه‌ى كردوه، خائین كوڕى خائینه، شه‌هیدكردنى ئه‌م قاره‌مانانه‌مان ساردمان ناكاتەوە، تۆڵە بەسەبرە ئەمما بەزەبرە".
مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی بۆ ڕۆژنامه‌وانان زانیاریى نوێى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "هێرشه‌كه‌ى ئێواره‌ى دوێنێى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت، به‌دوو درۆن ئه‌نجامدراوه".
وتیشى، "ئێمه وه‌كو یه‌كێتى له‌شه‌ڕ دژى حكومه‌تى به‌عس 18 هه‌زار شه‌هیدو له‌شه‌ڕى دژ به‌داعشیش 1800 شه‌هیدو 10 هه‌زار بریندار‌و 68 بێسه‌روشوێنمان هه‌یه، بۆیه شه‌هیدبونى ئه‌م پێشمه‌رگانه‌شمان ساردمان ناكاته‌وه له‌خه‌بات، هه‌ركه‌سیش ئه‌م غه‌دره‌ى له‌ئێمه كردبێت، له‌داهاتودا تۆڵه به‌سه‌بره ئه‌مما به‌زه‌بره".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "پێشمه‌رگه‌كانى دژه تیرۆر بۆ مه‌شق له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بون‌و له‌ناو خاكى خۆمان بون‌و له‌شوێنێكى سه‌لامه‌ت بون، ئه‌وانه‌ى له‌وێ بون هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه شه‌ڕی داعشیان كردوه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه چه‌ند ساڵه له‌ئه‌ركدان".
مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌توندى هێرشیكرده‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌واڵى ناڕاستیان به‌و وڵاته‌داوه كه هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌و ده‌ڵێت، "هه‌ركه‌س ئه‌و جاسوسیه‌ى كردوه، خائین كوڕى خائینه".
به‌پێویستى ده‌زانێت، "سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد به‌تایبه‌ت پارتى‌و یه‌كێتى واز له‌هه‌موو شته‌كان بێنن‌و دابنیشن‌و واجبی سه‌رشانی خۆیان به‌گفتوگۆ جێبه‌جێبكه‌ن، چونكه ئه‌مڕۆ لێره‌یه، سبه‌ی له‌جێیه‌كی دیكه‌یه، ئه‌وه‌تا هه‌ر دوێنێ له‌بنكه‌یه‌كی كه‌نه‌كه دراوه له‌هه‌ولێرو كادیرێكیان شه‌هیدكردوه كه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی خۆی دانیشتوه".
ئێواره‌ى دوێنێ دوشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج‌و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبون‌و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
