ڕێکەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران بە تەواوی جێبەجێکراوە

کوردستان

19/09/2023‌ 1070 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی عێراق و ئێران ڕایگەیاند: ڕێکەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران بە تەواوی جێبەجێکراوە.

لیژنەی ئەمنی عێراق و ئێران ڕایگەیاند:ڕێکەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران بە تەواوی جێبەجێکراوە و بارەگای  حزبه‌كانی روژهه‌ڵات لەسنوورەکان چۆڵکران و بۆ ناوچەی دوور لەسنوورەکان گوازراونەتەوە.

لە راگەیەنراوێكدا، لیژنەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران بڵاویكردەوە، بە هەوڵی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم و لیژنەی باڵا، رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران بەتەواوی جێبەجێكراوە و بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵات لەسەر سنورەكانی ئێران بەتەواوی چۆڵكراوە و هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق لەو ناوچانە جێگیركراون و ئاڵای عێراق هەڵكراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  حزبەكانی رۆژهەڵات لەچەك داماڵراون و ئەندامانی حزبەكانی رۆژهەڵات وەك پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

 

لیژنەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێران رایگەیاندووە، ئاسایشی سنور برپرسیارێتی هاوبەشی هەردوو وڵاتە.