باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق هێرشەكەی عەربەت سەركۆنە دەكات

کوردستان

19/09/2023‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق هێرشەكەی عەربەت سەركۆنە دەكات و داوادەكات "رێز لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق بگیرێت".

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت "ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەین".

دەشڵێت "جەخت لە رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەینەوە، كە دوو فاكتەری پێویستن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو كەسانەش دەكەین، كە خۆشەویستانیان بەهۆی ئەم هێرشەوە لەدەستدا".