ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێكی لەناگۆڕنۆ قەرەباخ دەستپێكرد

جیهان

19/09/2023‌ 837 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 ئازەربایجان لە ناوچەی ناگۆڕنۆ قەرەباخ دەستی به ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی كردووە و دەڵێت لەدژی تیرۆر ئەو ئۆپەراسیۆنەیان كردووە.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەڵێت "لانیكەم شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی ئازەربایجان لە دوو ڕووداودا بەهۆی ئەو مینانەوە كوژراون كە لەلایەن ئەرمەنییەكانەوە چێندراون".

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا داوایكرد هێرشەكانی ئازەربایجان بوەستێندرێن كە بەدەستدرێژی بۆ سەر ناوچەكە ناوی بردووە.

لەبەرامبەریشدا رووسیا داوای لەهەردوولایەنی بەشەڕهاتوو كرد بەبێ مەرج شەڕ و خوێن ڕشتن رابگرن.

بەپەلە