شارپرێس:
به‌گوێره‌ى خشته‌ى پشوه فه‌رمیه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان، کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی داهاتوش دوو ڕۆژ پشوى فه‌رمى ده‌بێت.
له‌یاساى پشوه فه‌رمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو 28ی ئه‌م مانگه بەبۆنەی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، لەسەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم پشوی فەرمی دەبێت.
هاوكات سەرەتای مانگی داهاتوش بەدیاریکراوی ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2023 كه ڕۆژی سەربەخۆی کۆماری عێراقە، لەدامەزراوە فەرمییەکانی عێراق‌و هەرێمى كوردستانیش پشوی فەرمی دەبێت.
لەهەرێمی كوردستان ساڵانە پشوەكان دیاریدەکرێت کە لەسایتی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، بەڵام لەڕۆژەكانی پشوو ئەگەری گۆڕانكاری هەیە، بەتایبەت بۆ بۆنە ئاینییەكان، چونكە بەگوێره‌ى ساڵنامەی كۆچی دیاریدەكرێت.