كادیرێكى پارتى ڕه‌خنه‌ له‌حزبه‌كه‌ى ده‌گرێت

کوردستان

25/09/2023‌ 6321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كاوێز مه‌لا په‌روێز كادیرى ناسراوى پارتى ڕه‌خنه‌ له‌حزبه‌كه‌ى ده‌گرێت‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەخەڵک ڕاپرسیمان کرد بۆ جیابونەوە، لەو سەرەوە خۆمان بوین بەعێراقیەکی عەیار 24".


كاوێز مه‌لا په‌روێز لێپرسراوی پێشوی ڕاگەیاندنی پارتی لەکەرکوک، ڕه‌خنه‌ له‌به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "بۆ پۆستێکی شیرینی ئەو بەغدا عەزیمە، حازرین نیوەی کورد بدەین بەدەم ئاوی دیجلەوە".

ده‌شڵێت، "ئه‌مڕۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان تێپه‌رده‌بێت، بەخەڵک ڕاپرسیمان کرد بۆ جیابونەوە، لەو سەرەوە خۆمان بوین بەعێراقیەکی ملتزمی عەیار بیست‌و چوار، عێراقیەک بۆ پۆستێکی شیرینی ئەو بەغدا عەزیمە، حازرین نیوەی کورد بدەین بەدەم ئاوی دیجلەوە".

كادیره‌كه‌ى پارتى جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "هێشتا کفنی کەرنەڤاڵی گشتپرسی زەرد نەبوو بوو، باوەشمان بەپۆستەکانی بەغدایا کردوە، بەزویی بوین بەهاوپەیمانی ئەو عێراقیانەی کە تاسەر ئێسک، دژی نەک سەربەخۆیی کوردبون، بەڵکو دژ بەحکومی زاتیشن بۆ کورد!".