شارپرێس:
ئه‌دهه‌م بارزانى له‌په‌یامێكدا بۆ كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كێتى وه‌ك هێزێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى سه‌نگ‌و قورسایی خۆى هه‌یه‌و جگه له‌ئاستى ناوخۆى هه‌رێم، پێگه‌یه‌كى به‌هێزیشى له‌سه‌ر ئاستى عێراق‌و ناوچه‌كه هه‌یه"، ده‌شڵێت، "نوێبونه‌وه له‌سیاسه‌تى حزبه‌كه‌تان ده‌رفه‌تێكى زێڕینه بۆ یه‌كخستنى نێو ماڵى كورد".
له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى كردوه، ئه‌دهه‌م بارزانى نوسیویه‌تى، "به‌بۆنه‌ى به‌ستنى پێنجه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى‌و نوێبونه‌وه‌ى حزبه‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان‌و ته‌واوى كادیر‌و لایه‌نگرانى یه‌كێتى ده‌كه‌م ئومێده‌وارم كۆنگره‌ى ئه‌مجاره‌ى یه‌كێتى ببێته هۆى زیاتر ئه‌نجامدانى كارى پێكه‌وه‌یى‌و به‌ده‌ستهێنانى ئامانج‌و داواكاریه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نامه‌كه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانى ڕایگه‌یاندوه، "نوێبونه‌وه له‌سیاسه‌تى حزبه‌كه‌تان ده‌رفه‌تێكى زێڕینه بۆ یه‌كخستنى نێو ماڵى كورد‌و به‌هێزكردنى پێگه‌ى كوردستان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم‌و یه‌كده‌نگى كورد له‌عێراق‌و ناوچه‌كه‌و جیهان، مێژوى یه‌كێتى‌و قوربانیدانى ڕۆڵه‌كانى، گه‌واهیده‌رو سه‌لمێنه‌رى هه‌وڵه‌كانه بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى خه‌باتى ڕه‌واى میله‌ته‌كه‌مان‌و به‌ده‌ستهێنهانى ئامانجى زیاترى گه‌لى كوردستان".
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانى جه‌ختیكردۆته‌وه، "یه‌كێتى وه‌ك هێزێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى، سه‌نگ‌و قورسایی خۆى هه‌یه‌و جگه له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێم، پێگه‌یه‌كى به‌هێزیشى له‌سه‌ر ئاستى عێراق‌و ناوچه‌كه هه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ستنى كۆنگره له‌م دۆخه‌دا كاریگه‌ریى خۆى هه‌بێت‌و وابكات دۆخى هاوڵاتیانى هه‌رێم له‌چه‌قبه‌ستویى ده‌رباز بكات".
ئه‌مڕۆ به‌به‌شداریى زیاتر له 600 ئه‌ندام، كۆنگره‌ى پێنجه‌مى یه‌كێتى له‌شارى سلێمانى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد‌و بڕیاره ماوه‌ى 3 ڕۆژ به‌رده‌وامبێت.
