شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو بهڵگهنامانهى دهست شارپرێس كهوتون، تورکیا لەقوڵایی خاکی ھەرێم سەربازگەی گەورەی بونیادناوەو نێوانیشیان لهگهڵ پێشمهرگه، تهنها چهند مهترێكه. لهبهڵگه ڤیدیۆییهكاندا دهردهكهوێت، سوپای تورکیا بەردەوامە لەهاتنە ناو خاکی هەرێمو جێگیرکردنی زیاتری بنکەو سەربازگەو سەنگەرەکانی لەسنوری ئامێدیو نزیک لەسەنگەرو بنکە سەربازیەکانی پێشمەرگە.
لهو بەڵگە ڤیدیۆیانەی تایبەت دەست شارپرێس کەوتوە، تورکیا بەشێوەیەکی بەرفراوان دەستیکردوە بەدروستکردنی ڕێگەوبانو دانانی بنکەو بارەگای سەربازیی لەنزیک خاڵەکانی هێزی پێشمەرگە بەجۆرێک لەهەندێک خاڵی سەربازیی هێزی پێسمەرگەدا سوپای تورکیا سەنگەری دروستکردوەو تەنها چەند مەترێک لەنێوان هەردوو هێزەکەدا هەیە.
بەڵگە ڤیدیۆییەکان ئەوە دەردەخەن کە سوپای تورکیا لەشوێنە ستراتیژیەکانی شاخەکانی (ئامێدی، هەکاریو چەرچڵ)، بنکەی گەورەی داناوەو لەنزیک شارۆچکەی ئامێدیش تەنها بەدوری چەند کیلۆمەترێک سەنگەری لێداوە کە دەتوانێت لەهەر کاتێکدا بیەوێت زۆر بەزویی بگاتە چەقی شارۆچکەکە.
لەهەندێک ناوچە کە سەنگەری چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بونی هەیە، سوپای تورکیا بەهەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگەو بەجادەو ڕێگهی سەربازیی پێشمەرگەدا گەشتۆتە خاڵی باڵاترو لەسەرو بنکەکانی گەریلاکانی پەکەکەوە سەنگەری لێداوەو بنکەی دروستکردوە کە بەهەمانشێوە دەکەونە نزیک بنکەو سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەوە.
فراوانکردنی دانانو جێگیرکردنی سەنگەرو بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لەنزیک هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمو وەزارەتی پێشمەرگە ئەوە ڕەتدەکەنەوە هیچ هەماهەنگییەکی سەربازیی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە لەناوچەکەو سوپای تورکیا هەبێت، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەو بەڵگانەیە کە شاپرێس دەستیکەوتوەو بڵاویكردنهوه.