پشووی فەڕمی لەهەرێم راگەیەندرا

کوردستان

19/11/2023‌ 933 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان،بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم  دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی. 

پێشەوا هەورامانی لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و  نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن.

دەشڵێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.