پێنتاگۆن: ئیسرائیل خۆراك و سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەی شیفا ناردووە

جیهان

20/11/2023‌ 447 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند هاووڵاتیانی غەززە باشتریان لە حەماس پێویستە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەبارەی شەڕی غەززەوە رەتیكردەوە هیچ هێزێكی ئەمریكی لە غەززە بوونی هەبێت، دەڵێت" ئێمە بڕوا بەگوتەكانی ئیسرائیل دەكەین نەك حەماس، خۆراك و سوتەمەنی بۆ نەخۆشخانەی شیفا نێردراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد تونێلی حەماس لەژێر كۆمەڵگەی پزیشكی شیفادا هەبووە.

هەروەها دەڵێت ئیسرائیل پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، بەڵام حەماس خەڵكی سڤیل وەك قەڵغان بەكاردەهێنێت.