شارپرێس:
وه‌زیرى په‌روه‌رده په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى مامۆستایان‌و ناوچه‌كانى بایكۆت ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "داوا لەمامۆستایانی سنوری سلێمانی‌و ناوچەکانی بایکۆت دەکەم، دەستبکەنەوە بەدەوام‌و بایکۆش بشکێنن"، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ركات شایستەکانی هەرێم لەبەغداوە هات، ئێمەش دابەشیدەکەین‌و داواکانی مامۆستایان جێبەجێدەکەین".
له‌په‌یامێكدا ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "مامۆستایانی ئێمە شایستەی ژیانێکی باشترن‌و پشتگیریی مافەکانیشیان دەکەین".
وه‌زیرى په‌روه‌رده په‌یامێكى تایبه‌تى ئاراسته‌ى مامۆستایانى ناوچه‌كانى بایكۆت كردوه‌و ده‌ڵێت، "داوا لەمامۆستایانی سنوری سلێمانی‌و ناوچەکانی بایکۆت دەکەم، دەستبکەنەوە بەدەوام‌و بایکۆش بشکێنن، هه‌ركات شایستەکانی هەرێم لەبەغداوە هات، ئێمەش دابەشیدەکەین‌و داواکانی مامۆستایان جێبەجێدەکەین".
ده‌شڵێت، "ئێمە بەپەرۆشین بۆ پرۆسەی خوێندن لەتەواوی هەرێمى كوردستان، هاوكات قوتابیان‌و خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دڵنیادەکەمه‌وه، مافیان ناخورێت‌و بڕیارەکان لەبەرژەوەندی قوتابیان دەبێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ژماركردنى ئه‌مساڵى خوێندنیش وه‌زیرى په‌روه‌رده جه‌ختیكردۆته‌وه، "هەژمارکردنی ساڵێکی خوێندن پەیوەستە بەوەزارەتی پەروەردەوەو دەبێت هەمومان بەو ئاراستەیە برۆین کە پرۆسەکە بخەینەوەسەر ڕێچکەی خۆی".
دوو مانگ زیاتره له‌سنورى پارێزگاكانى سلێمانى‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین‌و قه‌زاى كۆیه، مامۆستایان به‌هۆى نه‌دانى موچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان كردوه‌و بڕیاریشیانداوه ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌مه‌یدانى ته‌حریرى به‌غدا خۆپیشاندان بكه‌ن‌و داواكاریى موچه ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراق بكه‌ن.
