ئه‌مریكا چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نیه‌كى زۆرى گه‌یانده‌ كوردستان

کوردستان

10/12/2023‌ 10079 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمریکا لەڕێگه‌ی فڕۆکەی بارهەڵگرەوە بڕێكى زۆر چەک‌و تەقەمەنیی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان گواسته‌وه‌.


ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەچوارچێوەی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی لەڕۆژئاوای کوردستان، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا چەندجارێک لەڕێگه‌ی فڕۆکەی بارهەڵگری جەنگییەوە چەک‌و تەقەمەنیی‌و هاوکاریی لۆجیستیی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە.

بەگوێرەی ڕوانگەکە، ڕۆژی 9ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری جەنگیی کە تەقەمەنیی‌و کەلوپەلی سەربازیی‌و لۆجیستیی هەڵگرتوە‌و لەعێراقەوە هاتوە، لەبنکەی سەربازیی خەراب جیر لەگوندەواری ڕمێلانی باکوری حەسەکە نیشتۆتەوە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش وەک بنکەیەکی سەربازیی بەکاریدەهێنن.

ئەوەش هاتوە، "ڕۆژانی 4و 7ی ئەم مانگەش، بەهەمانشێوە فڕۆکەی بارهەڵگری جەنگیی ئەمریکی کە چەک‌و تەقەمەنیی‌و هاوکاریی لۆجیستیی بارکردوە، لەعێراقەوە داخڵی ڕۆژئاوای کوردستان بوەو لەبنکەی سەربازیی خەراب جیر نیشتۆتەوە".

بەپەلە