حکومەتی هەرێم ڕۆژێك پشوی ڕاگەیاند

کوردستان

13/12/2023‌ 1742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە "لەسەر پێشنیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، 18ـی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت".


ئاماژە بەوەشدراوە "ڕۆژی 18ـی كانوونی یەكەم، كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو ڕۆژەدا، لە هەرێمی كوردستان پشووە".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت پشووەكە هەموو دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە، 19ـی كانوونی یەكەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم داموەدەزگە فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.