دوای هیندستان وڵاتێکی تری ئاسیاش دەیەوێت لەسەر مانگ بنیشێتەوە

هەمەڕەنگ

09/01/2024‌ 616 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئاژانسی بۆشاییگەری ژاپۆنی JAXA ڕایگەیاند، کەشتی ئاسمانیی سلیم بەسەرکەوتویی چوەتە ناو خولگەی مانگەوە.


بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئەگەر ئەو گالیسکەیە سەرکەوتوبێت لەنیشتنەوە، ئەوا ژاپۆن دەخاتە لیستی ئەو چەند وڵاتەی کە دەتوانن کەشتیی ئاسمانیی لەسەر ڕوی مانگ بنیشنەوە، ئاژانسەکە هیوادارە لە20ی مانگی یەکەوە دەست بەنیشتنەوەی کەشتییە ئاسمانییەکان بکات لەسەر مانگ.

ئەم ئەرکە لە 6ی ئەیلولی ئەمساڵدا دەستیپێکرد، دوای چەندینجار بەهۆی خراپی  کەشوهەواوە دواخرا.

ئەگەر لەئەرکەکەیدا سەرکەوتوبێت، ئەوا گالیسکەکە بچوکترین‌و سوکترین گالیسکە دەبێت کە لەسەر مانگ بنیشێتەوە، هەروەک دوەم هەوڵی ژاپۆنی دەبێت لەجۆری خۆیدا، دوای کەشتی ئاسمانیی “هاکوتۆ” کە لەئەرکێکی بازرگانیدا بەسەرۆکایەتی “من کۆمپانیای Space” کۆمپانیای تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان لەتۆکیۆ کە لەمانگی نیسانی ڕابردوو لەسەر ڕوی مانگ تێکشکا".

بەگوێرەی سەرچاوەکان، کێشی “سلیم” تەنها 200 کیلۆگرامە، ئامانجیشی نیشاندانی توانای نیشتنەوەی وردە لەدوری 100 مەتر لەشوێنی هەڵبژێردراو.

بەگوێرەی ئاژانسی بۆشاییگەری ژاپۆن، تەکنەلۆژیای نیشتنەوە بەوردی پێویستە بۆ دڵنیابون لەوەی کە گالیسکەکە توانای نیشتنەوەی لەنزیک شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی سەر مانگ هەیە، وەک چاڵە بچوکەکەی “شینۆلی” لەناوچەی کەمەرەیی مانگدا، کە ئۆتۆمبێلەکە لەنزیک ئەو شوێنەدا دەچێتە خوارەوە زەوی.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە