ئەو 10 میوەیەی ئازاری جومگەکان کەمدەکەنەوە

تەندروستی

28/01/2024‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان، خواردنی هەریەکێک لەو میوانەی لەم لیستەی خوارەوەدا هاتووە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری هەوکردنی جومگەکان و هەوکردن بە گشتیی، هەندێکیان لە وەرزی زستاندا زیاتر بەردەست دەبن:
1. پاپایا
خواردنی میوەی پاپایا کە دەوڵەمەندە بە بیتا کارۆتین و ڤیتامین سی و ئەنزیمەکان کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە،یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری هەوکردنی جومگەکان دەدات.

2. لیمۆ
ڤیتامین سی کە بە کوالیتی دژە ئۆکسێنەر و کارکردنی لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا ناسراوە، بە تایبەتی بۆ تەندرووستیی جومگەکان گرنگە. ڤیتامین C لە میوەی لیمۆدا زۆرە.

3. توو
توو بڕێکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە وەکو ئەنتۆسیانین کە تایبەتمەندیی دژە هەوکردنی هەیە.

4. گێلاس
ئەنتۆسیانینەکان و مادەکانی تری ناو گێلاسیمزردا دەتوانن کاریگەریی دژە هەوکردنیان هەبێت و تەنانەتڕەنگەڕۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی ئازار کە بەهۆی هەوکردنەوە دروست دەبێت.

5. سێو
سێو بەو جۆرە ناسراوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە فلاڤۆنۆیدەکانی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە، بە تایبەتی کوێرسیتین. دەتوانرێت ماددە خۆراکیی زیاتر بەدەست بهێنرێت بە خواردنی تەواوی سێوەکە بەبێلێکردنەوەی توێکڵەکەی.

6. ئەناناس
ئەناناس بریتییە لە ئەنزیمێکی برۆمیلین کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، کە ڕەنگەیارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان.

7. ترێ
ترێ بە تایبەتیی سوور یان وەنەوشەیی یەکێکە لەو میوانەی کە یارمەتیی کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردن دەدات. ماددەی ڕیسڤێراترۆلی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسانی هەیە.

8. ئەڤۆگادۆ
ئەڤۆگادۆ میوەیەکی فرە سوودی هەیە و تایبەتمەندیی دژە هەوکردنی هەیە بەهۆی زۆریڕێژەی دژە ئۆکسێنەر و چەوری تاک نەتێر.

9. کیوی
دژە ئۆکسانەکانی ناو کیوی بەتایبەت ڤیتامین سی کە بەڕێژەیەکی بەرز هەیە،ڕەنگە یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکان.

10.  شووتیی و کاڵەک
شووتیی و کاڵەک دوو توخمێکی دژە هەوکردنیان تێدایە کە بریتین لە لایکۆپین و ڤیتامین سی، بۆیە پسپۆڕان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە هەریەکێکیان بخورێت هەر کە لە وەرزی زستاندا بەردەست بوو.

ئامادەکردنی / ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە