ئەمریكاو كوردستان

مەلەفی تایبەت

29/01/2024‌ 1864 جار خوێندراوه‌ته‌وه

فازڵ كوردی

ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩١وە کوردستان دەپارێزێت، شەڕی ناوخۆی ڕاگرت، ھاریکاری کوردستانی کرد بۆئەوی ھەڵبژاردن بکەن و سیستمی دەسەڵات بە دامەزراوەیی بکەن، لە دەستوری عێراقدا مافی کوردستانی بەرجەستە کرد، جارێکی تر لە ھێرشی تیرۆرستانی داعش کوردستانی پاراست!

ئەوە دەسەڵاتی کوردیە کە خێڵەکی و چەتەگەری پیادە کرد و پەرلەمانی داخست و ووڵاتی تاڵان کرد! خیانەت ھەر ئەوە نیە ھێزێکی دەرەکی بێنیتە سەر خاکەکەت! خیانەت دزینی قوتی ھەژارانە، ھەڕاج کردنی نەوتی کوردستانە، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و پایەکانی دیموکراسیە!

ئەمریکا ھەل و کەرەستە وئامێری تەواوی خستە بەردەست تا سیستمێکی دیموکراسی و دامەزراوەیی دروست بێ بەڵام دوای دەیان ساڵ نەیان کرد، لە جێی ئەوە کیانێکی سەراوژوری فەشەلەی خێڵەکی گەندەڵیان دروست کرد کە خاڵی بوو لە هەموو بەهایەک و ئینتیما کە بە فویەک هەرەس دێنی و دادەڕمێ.. نموونەی هەرەس و داڕمانەکان زۆرن!

ئەمریکا تاکە ووڵاتە هەوڵی بەردەوامی بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان دەدات بە گشتی لە عیراق و سوریا بە تایبەتی! باشترین نمونەی پشتگیری سیاسی: نامەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو (ڕیکس تێلەرسن) لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ دواخستنی گاڵتەجاڕی ڕیفراندۆم بۆ ساڵێک پاشان بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی گەلی کوردستان، ئەمریکا ئامادەبوو دۆسیەی خەڵکی کوردستان بباتە نەتەوەیەکگرتوەکان و مەجلیسی ئەمن بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی گەلی کوردستان لەڕووی سیاسیەوە!
تاکە دۆکیومەنت هەتا ئێستا خەڵکی کوردستان دەستی کەوتبێ لە ووڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکا ئەو نامەیەی (ڕیکس تێلەرسن)ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە! بەڵام بەفیتی داگیرکەران و کەسانی نەزان و نەخوێندەوار ئەم کارتە گرنگەیان لەباربرد و سوتاندیان.




بەپەلە