رۆبۆتێکی نەشتەرگەر نەخۆشەکەی دەکوژێت

تەندروستی

11/02/2024‌ 910 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لەبەریتانیا پیاوێک سکاڵا لەسەر کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری رۆبۆتی نەشتەرگەری تۆمار دەکات، دوای ئەوەی بەهۆی هەڵەیەکی رۆبۆتە نەشتەرگەرەکەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا هاوسەرکەی گیانی لەدەستداوە.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردۆتەوە کە پیاوێک سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیای Intuitive Surgical Company کە بەرهەمهێنەری ڕۆبۆتە نەشتەرگەرییەکانی داڤینچی تۆمارکردووە، دوای مردنی هاوسەرەکەی بەناوی ساندرا سولزەر تەمەن78 ساڵ کە تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوو، بەهۆی ئەوە یڕۆبۆتەکە بەبێ ئاگاداریی پزیشکەکانی تر کونێکی ڕیخۆڵە باریکە درووستکردووە، لەکاتێکدا نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێ شێرپەنجییەکەی بۆئەنجامدا، بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

کونبوونی ڕیخۆڵە باریکە دەبێتە هۆی دەردانی ئەنزیمەکانی هەرس و زراو، ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن و ئەگەر بە هەموو جەستەدا بڵاوببنەوە، ئەوائەگەری هەیە کەسەکە تووشی شۆکی سپێتیک ببێت.

لەپەڕاوی داواکارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەڵەیەک ڕوویداوە،ڕێگەی بە دزەکردنی وزەی کارەبایی لەیەکێک لە قۆڵەڕۆبۆتەکانەوە داوە کە بەکارهێنراوە بۆ بڕینی شانەکانی جەستە و سووتاندنی ئەندامەکانی ناوەوە بەبێ ئاگاداری تیمی نەشتەرگەرییەکەلە نەخۆشخانەی باپتیست هێڵت بۆکاراتۆن بۆ چارەسەری شێرپەنجەی قۆڵۆن.

قۆڵەکانی ڕۆبۆتەکە بە قۆڵی لاستیکیی بچووک پێچرابوو، بۆ ئەوەی کارەبا نەچێتە ناوچەکانی تری جەستەی، جگە لە شوێنی نەشتەرگەری زۆر ورد، بەڵام بەپێی پەراوی داواکە، ئەم قۆڵانە درزیان هەبووە کە ڕێگەی بەدزەکردنی کارەبایی دەدا بۆ ناو جەستەی نەخۆشەکە ، کە بووە هۆی دروستبوونی کون لەڕیخۆڵە باریکەی سوڵزەر و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە