چی پەیوەندییەک لەنێوان چا خواردنەوە و تەمەندرێژییدا هەیە؟

تەندروستی

20/02/2024‌ 1006 جار خوێندراوه‌ته‌وه



زانایان پێیان وایە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان تەمەنی درێژتر و خواردنەوەی چا، بەڵام هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ" ڕێژەی ئایدیاڵی ئەو خواردنەوەیە".

توێژینەوەکەی ئەو زانایانە ئەوە دەردەخات کە خواردنەوەی سێ کوپ چا دەتوانێت یارمەتی خاوکردنەوەی "پیربوونی بایۆلۆجی" بدات، هەروەها پێشنیاری ئەوە دەکەن کە چای ڕەش کانزاکانی پەیوەست بە تەندرووستیی دڵ و مێشک و ڕیخۆڵە لەخۆدەگرێت.

توێژەرانی زانکۆی سیچوان لە شاری چێنگدوی چین سەیری داتاکانی5998 بەریتانییان کردووە کە تەمەنیان لە37 بۆ73 ساڵ و هەروەک7931 کەسی تەمەن30 بۆ79 ساڵ لە چین.

شارەزایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەوانەی چایان خواردووەتەوە نیشانەکانی " پیربوونی بایۆلۆژی خاوتر "یان دەرکەوتووە.

زاناکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، "خواردنی نزیکەی 3 کوپ چا یان 6 بۆ 8 گرام گەڵای چا ڕۆژانە سوودی بەهێزتری دژە پیربوون دەردەخات".

هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە ئەوانەی دواتر وازیان لە خواردنەوەی چا هێناوە، "زیادبوونی بەرزتری خێراتربوونی پیربوونی بایۆلۆژی"یان هەبووە.

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە " ئەو پۆلیفینۆلانەی لە چادا دەبینرێن کاریگەرییەکی گرنگیان هەیە لەسەر ڕێکخستنی گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە تەمەن و میتابۆلیزم و کارکردنی مەعریفی".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە