شارپرێس:
تابلۆیەکی گڵینی کۆن کە ئێستا لەمۆزەخانەی نیشتیمانیی بەریتانیادایە، زیاتر لە 150 ساڵە شارەزایانی توشی سەرسوڕمان کردوە، نوسراوەکانی سەر تابلۆکە تەنها نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر وەرگێڕدراونو دەردەکەوێت کە تابلۆ گڵینەکە لەڕاستییدا نەخشەیەکی ڕاستەقینەی ئەستێرەناسیی سۆمەرییەکانە.
وەرگێڕانو شیکارییەکانی کۆتایی وردەکاریی سەرسوڕهێنەریان دەربارەی ئەو تابلۆ گڵینە ئاشکراکردوە، کە لەسەدەی نۆزدەهەمدا لەکتێبخانەیەکی نهێنیی سەر بەشا ئاشوربانیپاڵ لەنەینەوای عێراق، لەلایەن سێر هێنری لایاردی شوێنەوارناسێکی بەریتانی دەرهێنراوە.
ئەنجامی وەرگێرانەکان دەریخستوە کە سۆمەرییە کۆنەکان ڕوی تابلۆکەیان هەڵکەندوە بۆ گێڕانەوەی وردەکارییەکانی دەرکەوتنی تەنێکی زەبەلاحی بینراو کە لەبۆشایی ئاسمان بینیویانە، بەوپێیەی کە چۆتە ناو بەرگەهەوای زەویو دواتر کەوتوەتەسەر ڕوی زەوی.
شارەزایان بۆیان دەرکەوتوە کە ئەو تابلێتە کۆپییەکی کۆمەڵێک چاودێرییە کە لەلایەن فەلەکناسێکی کۆنی سۆمەرییەوە تۆمارکراوەو ئارەزوی چاودێریکردنی بۆشایی ئاسمانو گەردونیی کردوە، ئەو زانایە سۆمەرییە ئەو تەنەی لەئاسمانەوە بینیوەو وەسفیکردوە کە لە“قاپێکی بەردی سپی نزیکبووەوە دەچێت.
هەروەها تابلۆ گڵینەکە نەخشەیەکی فەلەکییە، بەوپێیەی کۆمەڵێک وێنەی ئاڵۆزی بورجەکانو ناوەکانیان لەخۆدەگرێت.
زانایان دەڵێن، ئەم زانیارییانە ئەوە دەردەخەن کە تەنە ئاسمانییەکە لەکاتی دابەزینیدا بەر شاخێک کەوتوەو لەئەنجامدا ئەستێرە بچوکەکە گۆڕاوە بۆ تۆپێکی ئاگرینی زەبەلاح، ئەمەش بوهتە هۆی ئەوەی کە بەردەکان وردبکرێنو ببنە تەنێکی ناڕەق، بۆیە شوێنەواری هیچ کونو چالاکییەک لەشوێنی بەرکەوتنەکەی لەگەڵ زەویدا بەجێنەهێشتوە.
و: ئاکۆ ئاڵی