ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند

کوردستان

03/03/2024‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی لەبارەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 کونسڵخانەی گشتیی ئەمریکا  دەڵێت، پێشوازی لە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی رۆژی 10ـی حوزەیران بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین.

هەروەها دەڵێت: "پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین، کە بۆ دیموکراسییەکی تەندروست و داهاتووی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە".