غالب محەمەد: سەرۆكی دادگای فیدراڵی پێیوتین بەبانكيكردنی مووچەی فەرمانبەران لە بانكە حكومییەكان دەبێت

کوردستان

04/04/2024‌ 1677 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدراڵی و وەزارەتی دارایی عێراق كۆبونەوە لەبارەی جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەران لە بانكە حكومییەكان.

غالب محەمەد ئاشكراشیكردووە، ئەوان واژووی مامۆستایانیان بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من گەیاندووەتە بەغدا بەئامانجی بە بانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە حكومییەكان.

راشیگەیاند سەرۆكی دادگای فیدراڵی و داراییش دووپاتیانكردووەتەوە بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچە لە بانكی حكومی جێگیربكرێت نەك ئەهلی.

بەپەلە