پێنج جۆر چەرەزات مەترسییەکانى نەخۆشی کەمدەکاتەوە

تەندروستی

10/04/2024‌ 710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

خواردنی چەرەزات لەگەڵ ئەوەى سود بە دڵ دەگەیەنێت، یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات و توانای مێشك زیاد دەكات، جیالەوەیش  سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتین و ڕیشاڵ و چەندان دژە ئۆكسید و ئاوێتەی دژە هەوكردنن.

زۆرینەی چەرەزاتەكان بڕێكی زۆر لە ڤیتامینەكانی E, B2 و ڕیشاڵیان تێدایە و چەندان كانزای گرنگی وەكو مەگنیسیۆم،پۆتاسیۆم، مس، سیلینیۆم لە پێكهاتەكانیان بوونی هەیە، ڕێژەی كالۆرییان بەرزە و دەبنە هۆی سووتاندنی چەوری لەش و ئەو چەورییەی لە چەرەزاتەكانیش هەیە، زیانبەخش نییە، بەڵاكو تەندروستی دڵ دەپارێزێت و بڕێكی باش لە ئۆمێگا3یان تێدایە.

پسپۆران پێنج جۆرە چەرەزاتیان دیاریی كردووە، ئەگەر بە بەردەوامی ڕۆژانە بیخۆن، ئەوا دڵ لە هەموو مەترسی و نەخۆشییەكان بە دوور دەبێ و هەمیشە بە تەندروستی ئەركەكانی خۆی بەجێ دێنێت، چەرەزاتەكان لەمانەی خوارەوە پێك دێن:

یەكەم: گوێز، خواردنی گوێز توانای مێشك زیاد دەكات، بەهۆی بوونی ترشی ئۆمێگا3یش ڕێگە لە كەڵەكەبوونی چەوری لە بۆڕییە سەرەكییەكانی خوێن و دیواری دڵ دەگرێ، بۆیە ڕێگر دەبێ لە مەینی خوێن و بە تەواوی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.

دووم: فستق، بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كە لە هیندستان ئەنجامدراوە لەسەر نەخۆشی شەكرە و كاریگەرییەكانی فستق لەسەر نەخۆشی شەكرە، قەڵەوی، بەرزی كۆڵیسترۆڵ، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە فستق بڕێكی باش ڕیشاڵی تێدایە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی  دڵ و قەڵەوی و بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵ  لەناو دەبات.

سێیەم: باوی، خواردنی باوی دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی  كۆڵیسترۆڵی جۆری خراپی LDL و دەوڵەمەندە بە چەوری مۆنۆنساتوراتەد، ڕیشاڵ، پرۆتینی ڕووەكی، مەگنیسیۆم، مس،مەنگەنیز، كالیسیۆم، پۆتاسیۆم، سەرجەم ئەو پێكهاتانە یارمەتیدەرن بۆ دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكانی دڵ.

چوارەم: فستق عەبید،  فستق عەبید دژە ئۆكسیدێكی بەهێزی بە ناوی "رەسڤەراترۆل" تێدایە، كە وا دەكات دڵ بە چالاكی بمێنێتەوە، جیا لەوەیش زۆرێك لە كانزا سوودبەخشەكانی تێدایە كە دەبنە هۆی پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەكان.

پێنجەم: گازۆ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E كە ڕێگە لە گیرانی خوێنبەرەكان دەگرێت و  رێگە بە خوێن دەدات تا بە ئاسانی هاتوچۆ بكات.