ناوى ئەندامانى ئەو شاندەى هەرێم بەشدارى بەخاکسپاردنى ڕەئیسى دەکەن بڵاوکرایەوە

جیهان

21/05/2024‌ 994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى سەرۆک کۆمارى ئێران هاوڕێکانى، شاندێکى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەچنە مەشهەد.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، بۆ به‌شداريکردن له‌ پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى و ياوه‌رانى، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ پێك دێت، سه‌ردانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ن.

سبەینێ لە تاران نوێژ لەسەر تەرمى ئیبراهیچ ڕەئیسی سەرۆک کۆمارى کۆچکردووى ئێران وەزیرى دەرەوە و هاوڕێکانیان دەکرێت و ڕۆژى پێنج شەمە ٢٣ى مانگ لە مەشهەد لە مەراسیمێکى گەورەدا بەخاک دەسپێردرێن.

ئێوارەی ڕۆژی ١٩ى مانگ هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران  پارێزگارى تەبرێز و وتاربێژى تەبرێز، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە.