شارپرێس:
مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی سەربازیی یەکێتی له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا سوێند بۆ پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه ده‌خوات‌و دەڵێت، "سوێند بەخوای گەورە چەند تۆ ئاگات لەکوشتنی كاوه گه‌رمیانى هەبوە، منیش ئەوەندە ئاگاداربوم".
مەحمود سەنگاوی فەرماندەی سەربازیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان‌و فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه لەچاوەپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی وتی:"ئەوساتەی کاوە گەرمیانی کوژراوە بزوتنەوەی گۆڕان دۆسیەکەی لەسەرم گەورە کردوە".
سەنگاوی ئاماژەی بەوەشکرد، "پێش کوژرانی، لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتێک بەتەلەفون قسەم لەگەڵ کاوە گەرمیانی کردوەو لێی توڕە بوم، به‌ڵام به‌خوا ئەگەر ئەوکاتە بمکوشتایە بەبێ ترس دانم پێدا دەنا".
هەر لەدیمانەکەیدا مەحمود سەنگاوی سوێن بۆ پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه ده‌خوات‌و ئاشکراشیدەکات، "سوێند بەخوای گەورە چەند تۆ ئاگات لەکوشتنی كاوه هەبوە منیش ئەوەندە ئاگاداربوم".
ناوبراو تۆمەتباری ڕوداوەکە ئاشکرادەکات‌و دەڵێت:"ئەو کەسە خزمی خۆمەو خوا بیگرێت منی پێ عەیبدار کرد".
ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی ساڵی 2011 لەبەردەم ماڵەکەی لەگەرمیان درایە بەر دەستڕێژی گولەو تیرۆرکرا، لەسەر کوشتنەکەشی مەحمود سەنگاوی ئەندامی پێشوی مەکتەب سیاسی یەکێتی تۆمەتبارکرا.
