شارپرێس
ژمارەیەک لەو حاجیانەى هەرێم کە بە ڤیزای ساڵی
حەجیان کردووە لە سعودیە ونبوون و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى هەرێم
بەدواداچوونیان بۆ دەکات و داوا لە کەسوکاریان دەکات زانیارییان پێبدەن.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، سەرپەرشتیاری حەجی پرۆسەی
حەجی ئەمساڵ رایگەیاند، لەگەڵ کونسوڵخانەی عێراق لە جەددە رێکەوتین بۆ ئەوەی بەدواداچوون
بۆ بارودۆخی ئەو حاجیانە بکرێت کە بە ڤیزای ساڵی حەجیان کردووە، ئەوانەی گیانیان لە
دەستداوە یاخود ونبوون یان ئەوانەی دەستگیرکراون و بێ سەروشوێنن بە مەبەستی هاوکاریکردنیان
و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان
هەروەها وتیشی: لەسەر هێڵ دەبین بۆ ئەنجامدانی
هاوکاری پێویست بۆ ئەوانەی کە گیانیان لە دەستداوە تاوەکوو تەرمەکانیان وەربگرین و
لەوێ مەراسیمی ناشتنیان بۆ بکەین و ئەوانەی تاوەکوو ئێستا بێ سەروشوێنن یاخود دەستگیر
کراون ناویان تۆمار بکەین و ئاسانکاری بکەین بۆ دۆزینەوەیان و ئازادکردنیان
ڕاشیگەیاند، کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانەی کە
ونبوون یان دەستگیرکراون لە سعوودیە دەتوانن پەیوەندی بە بەرپرسی نووسینگەکانی حەج
و عومڕە لە هەرچوار پارێزگای هەولێر – سلێمانی -دهۆک – هەڵەبجە و هەروەها هەرچواری
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران -گەرمیان – راپەرین – زاخۆ بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان