14 رێنمایی لە بەرگری شارستانی عێراقەوە پەیوەست بە خۆپاراستن لە وەرزی هاوین-دا

هەمەڕەنگ

20/06/2024‌ 293 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەو پێیەی سبەی هەینی 21ی حوزەیران و دەستپێکی یەکەم رۆژی وەرزی هاوین-ە و پلەی گەرما لە عێراق و ناوچەکانی دەووروبەری تا بێت بەرزتر دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بەرگری شارستانی عێراق ژمارەیەک ڕێنمایی بڵاودەکاتەوە بۆ زیاتر خۆپاراستنی هاوڵاتیان لەو شەپۆلە گەرما بەهێزەی روویکردۆتە عێراق.

بەرگری شارستانیی عێراق 14 ڕێنمایی بۆ هاووڵاتیان لەبارەی خۆپاراستن لە گەرما بڵاوکردۆتەوە و لەم خاڵانە پێکهاتوون: 

خاڵی یەکەم:  پێویستە لە کاتی راگرتنی ئۆتۆمبێل ئەم شتانەی تێدا نەبێت:
 
- مادەی گازی کە ئەگەری تەقینەوەیان هەیە.
- چەرخ بە هەموو جۆرەکانییەوە.
- بتڵی ئاو و خواردنەوە گازییەکان
- بۆن و پاتریی ئامێرەکان بەگشتی
- پێویستە جامەکانی ئۆتۆمبێل کەمێک کراوەبن.
- تانکی ئۆتۆمبێل بەتەواوەتی پڕ سووتەمەنی نەکرێت.
- تاوەکو بکرێت بەیانیان سووتەمەنی لە ئۆتۆمبێل بکرێت.
- لەکاتی تینی زۆری گەرما بە ئۆتۆمبێل گەشت نەکرێت.
- تایەی ئۆتۆمبێل زیاد لە پێویست هەوای تێنەکرێت، بەتایبەت لەکاتی گەشتکردن.
 
خاڵی دووەم: زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان، بەتایبەت ئەگەر خۆر لێیدان، ئەوەش بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمبوونەوەی شلەمەنییەکانی جەستە.
 
خاڵی سێیەم:  بتڵی گازی تایبەت بە چێشتلێنان لەبەر خۆر دانەنرێت.
 
خاڵی چوارەم:  دڵنیابوون لەوەی سویچەکانی کارەبا زۆر بارنەکراون، بەکارنەهێنانی فێنککەرەوە ئەگەر ژوورەکان کەسیان لێ نەبوو، دەبێت ئامێرەکانی پاراستنیش باش بن.
 
خاڵی پێنجەم: بەکارنەهێنانی پلاکی کارەبایی خراپ و کوالێتیی نزم، هەروەها دڵنیابوونەوە لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی پاراستن لە ئامێرەکانی فێنککەرەوە و ئامێرەکانی دیکەش.
 
خاڵی شەشەم: زیاد لە پێویست گوشار نەخرێتە سەر وایەر و کێبڵەکانی کارەبا، باشترە هەر سویچ پلاکێک یەک ئامێری لەسەر بێت.
 
خاڵی حەوتەم: خۆدوورگرتن لە تیشکی راستەوخۆی خۆر، بەتایبەت لە کاتژمێرەکانی 11ـی بەیانی تاوەکو سێی پاشنیوەڕۆ.
 
خاڵی حەوتەم: مەلەنەکردن لە رووبارەکان، بەتایبەت ئەگەر ئەو شوێنانە پارێزراو نەبن و پێشتر مەلەیان تێدا نەکرابێت.
 
خاڵی نۆیەم: دابینکردنی سەرجەم پێویستییەکانی پارێزگاری لە مەلەوانگەکان و پێدانی رێنمایی لەلایەن رێبەرانەوە، بەتایبەت لەبارەی قوڵایی مەلەوانگەکان.
 
خاڵی دەیەم: دانانی پارێزگاری سەر یان بەکارهێنانی چەتر بۆ ئەوەی تیشکی خۆر راستەوخۆ بەر سەر نەکەوێت.
 
خاڵی یانزدە: هەوڵدان بۆ ئاودانی باخچە و دارەکان بۆ پاراستنیان و باش راگرتنی دەورووبەری باخچەکان.
 
 
خاڵی دووانزدە: خستنەکاری نافوورە و بەکارهێنانی باخچەکانی گشتی بۆ فێنکردنی کەشی گەرم.
 
خاڵی سیانزدە: ناشتنی ئەو دارانەی کە بەردەوام سەوزن بۆ ئەوەی بەردەوام سێبەریان هەبێت و ئۆکسجین ببەخشێت.
 
خاڵی چواردە: پێویستە لە هەر دۆخێکی لەناکاودا پەیوەندیی بە (115)، ژمارەی بەرگریی شارستانییەوە بکرێت.