حەماس دێتە عێراق و کورد ترسی لێنیشتووە

کوردستان

25/06/2024‌ 1388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چی ڕوودەدات و سودانی لەسەر چی ڕازی بووە؟

لەلایەن قەتەرو ئەمریکاوە فشار دەکرێتەسەر سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس، بۆئەوەی لەدانوستانەکانی پەیوەست بەئاگربەست لەکەرتی غەززە نەرمی بنوێنن، هاوکات سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس پلانیان هەیە دەوحە جێبهێڵن‌و ڕوو لەعێراق بکەن.

سەرچاوەکان باسیان لەوەکردوە، تیمە ئەمنیی‌و لۆجستییەکانی حەماس بۆ سەرپەرشتیکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ئەم هەنگاوە، سەفەری بەغدایان کردوە.