لەتەقینەوەیەکدا لە حەسەکە دوو ئەفسەری ڕووسی برینداربوون

کوردستان

11/07/2024‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس: کەنداڵ جودی

لەشاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆمبێک تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەری ڕووسیا برینداربوون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس کەوتوون لە شاری حەسەکە بۆمبێکی چێندراو لە گەڕەکی ئەمنی ئەو شارە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق تەقیوەتەوە.

  لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٣ کەس بریندار بوون و  بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.  

بەگوێرەی هەمان سەرچاوەکان، لەنێو بریندارەکاندا، 2 ئەفسەری هێزەکانی ڕووسیا هەن.