ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد"چاوەڕواندەكرێت رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو حكومەتی عیراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگەكانی ئایار و حوزەیران بنێرێت"
میدیای یەکێتی لەزاری چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بڵاویکردەوە " لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بڕیارداوە بە خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان و رۆژانی یەكشەممە و دوو شەممەی داهاتوو حكومەتی عیراق دەستدەكات بە تەمویلكردنی پارەكە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان".
دەشڵێت لەگەڵ گەیشتنی پارەکەدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی هێزەئەمنیەکان دەکرێت.