شارپرێس:
به‌گوێره‌ى نوێترین ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌وانى، هه‌رێمى كوردستان سه‌رئێشه‌یه‌كى گه‌وره بۆ عێراق دروستده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت بەقاچاخ دەفرۆشێت، ئه‌وه‌ش ڕێكخراوى ئۆپیكى بێزار‌و نیگه‌ران كردوه، شارپرێس ڕ‌اپۆرتێكى وردى له‌وباره‌یه‌وه ئاماده‌كردوه‌و ئه‌مشه‌و بڵاویده‌كاته‌وه.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی "ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەرزان لەکوردستانی عێراقەوە بۆ ئێران‌و تورکیا بەقاچاخ دەڕوات" بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و ئاماژەی بەوەکردوە، بەهای ئەو نەوتە فرۆشراوەی هەرێمی کوردستان مانگانە دەگاتە نزیکەی 200ملیۆن دۆلار.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، "بەرپرسانی عێراق دوپاتیانكردوه‌ته‌وه کە ئاستی هەناردەکردنی نافەرمی یەکێکە لەهۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکەی عێراق بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپێک لەمساڵداو ڕێكخراوه‌كه‌ى نیگه‌ران‌و بێزاركردوه".
شارپرێس له‌وباره‌یه‌وه ڕ‌اپۆرتێكى تێر‌و ته‌سه‌لى ئاماده‌كردوه كه له‌ناو ڕاپۆرته‌كه‌دا مه‌ترسیه‌كى گه‌وره بۆ عێراق به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ڵوێستى نوێى ئه‌مریكاش له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كرێت‌و ئه‌مشه‌و ڕاپۆرته‌كه به‌ورده‌كارییه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
