ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە ئیسماعیل هەنیە بە بۆمبی چێندراو لەنێو ژوورەکەیدا کوژراوە نەک ئاراستەکراو، چەند مانگێک لەمەوبەر بە قاچاخ بۆمبەکە گواستراوەتەوە.
ڕۆژنامه ئەمریکییه ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆمبەکە لەنێو ژوورەکەی هەنیە چێندراوە و له دوورەوه تەقێندراوەتەوه.
هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئەو میوانخانەیەی کە هەنیە تێیدا کوژراوە، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت و دەپارێزرێت.
هەنیە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، ڕۆژی سێشەممە لە تاران بوو.