وەزارەتی دارایی هەرێم بەشێکی داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی نیسان ڕادەستی بەغدا کرد.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ڕۆژی پێنج شەممە بڕی حەفتاو چوار ملیارو هەشت سەدو چل و چوار ملیۆن و پێنج سەدو سی و دوو هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ئەمساڵ لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.