حیزبوڵا مووشەکبارانی ئیسرائیلی دەستپێکرد.
کەمێک لەمەوبەر حیزبوڵا دەیان مووشەکی ئاڕاستەی جەلیلی خۆرئاواکرد لە باکووری ئیسرائیل.
لەناوچەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیدرا و لەبارەی زیانەکانەوە زانیاری بڵاونەکراوەتەوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لەئەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ هەر پێشهاتێکی نوێ.
ئەمڕۆ حەسەن نەسروڵا ڕێبەری حیزبوڵا لەڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی فوئاد شکور فەرماندەی سەربازی حیزبەکەی کە لەهێرشەکەی بەیروت کوژرا، ڕایگەیاند، وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە، بەڵام بەدوای وەڵامێکی کاریگەردا دەگەڕێن.
نەسروڵا دەشڵێت، چەند وڵاتێک داوایان لە حیزبوڵا کرد وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیروت نەداتەوە، بەڵام وەڵام دەدەنەوە.